١ ئاب ٢٠١٦ - ١٢:٣٩
ئێران ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کابۆلی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەروەی کۆماری ئیسلامی ئێران،ڕووداوە تیرۆریستییەکەی بەیانی دوشەممەی لە ڕۆژهەڵاتی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان شەرمەزار کرد.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە شەرمەزار کردنی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژهەڵاتی کابۆل کە گروپی تالیبان وە ئەستۆی گرت وتی: تیرۆریزم بۆتە کاڵایەکی باو لە بازاڕی ساتوسەوداکەرانی سیاسی ناوچەکە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی جدی تیرۆریزم  لە ناوچەکە وتی: کەمتەرخەمی و خەمساردی بە ئەنقەستی کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان لە ئاستی تیرۆریزم بۆتە هۆی برەوی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی ئەو دیاردەیە.

قاسمی بە باس کردنی ئەوەی کە ئەمڕۆ تیرۆریزمی تەکفیری ڕەگاژۆی بۆ بیری وەهابیەت دەگەڕێتەوە وتی: ئەو مەکتەبە ساختەیە بە مێژوویەکی ڕەش لە کوشت و بڕین،تاڵان و بڕۆ، کۆیلەداری، تێکدان و ڕوخانی شوێنە ئایینی و کەوناراییەکان، پەیوەندییەکی تێکچنراوی هەیە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عەڕەبستان و بە خەرج کردنی تێچوویەکی زۆر و زەوەند لە لایەن دەسەڵاتی ئەو وڵاتەوە لە شوێنە جۆاروجۆرەکانی وڵات بڵاو بۆتەوە و هەڕەشەیەکە لە سەر ئاسایشی جیهانی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە بەرپرسایەتی خوێنی قوربانیانی تیرۆریزم ، لە ئەستۆی تەواوی دامەزرێنەران و لایەنگرانی گروپە تیرۆریستییەکانە و بەرەنگاربوونەوەی جدی و بنەرەتیانەی تیرۆریزم  بە بێ ویستی جیهانی و بەدەر لە ستاندارە دوو فاقییەکان مومکین نییە.

سێ هێرشبەر بەیانی دوشەممە هەڵیان کوتایە سەر هۆتێلی نورت گەیت لە ڕۆژهەڵاتی کابۆل کە دوابەدوای ئەو پەلامارە کەسێکی لەشکری کوژرا و لە ئاکام دا پەلاماردەرەکانیش کوژران...
کۆتایی کورتە نامە310